وێنە.. شارا ئیبراهیم جیاواز دەرکەوت

خانمە پێشکەشکاری دیاری کوردستان لە بواری کاری هونەریدا، بە چەند وێنەیەکی نوێ هاوڕێکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەسەر دەکاتەوە.

شارا ئیبراهیم کە ماوەیەکە بەهۆی سکپڕیەوە لە شاشە دوورکەوتۆتە، بەڵام ناوبەناو فانەکانی لەرێگای وێنەوە بەسەر دەکاتەوە، لە نوێترین چالاکیدا لە رێگای چەند وێنەیەکەوە هاوڕیکانی بەسەر دەکاتەوە.

شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩له‌ سلێمانی لە دایکبووەو دووجار هاوسەرگیری کردووە، لە هاوسەری یەکەمی خاوەنی منداڵێکەو منداڵەکەی کوڕە.

شارا پێشتر لە كەناڵی NRT2 پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووه‌، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە لەئێستادا لەكه‌ناڵی كورد ماكس درێژە بە کاری بێژەری خۆی دەدات و پیشکەشکاری پرۆگرامی "شارا"یە کە چاوپێکەوتنە لەگەڵ هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بە هونەرمەندە جدی و هونەرمەندە میللیەکانیشەوە.




PM:09:48:03/08/2019