عێراق...موچەی‌ فەرمانبەران زیاد دەكات

خشتەیەكی نوێی تایبەت بە پلەبەندیی موچەی فەرمانبەرانی عیراق ئامادە دەكرێت و لەساڵی 2020 ئەو خشتە نوێیە جێبەجێدەكرێت.

بەگوێرەی‌ ڕاگەیەنراوێكی‌ لیژنەی دارایی و ئابوریی ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی عێراق " هەوڵەكانی ئەنجومەنی نوێنەران جدین بۆ ناچاركردنی ئەنجومەنی وەزیران بەجێبەجێكردنی خشتەیەكی نوێی پلەبەندیی موچەی فەرمانبەران لەساڵی داهاتودا".

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش ڕونكراوەتەوە، "لەدوای پەسەندكردنی یاسای نوێی خزمەتی شارستانی، لەپڕۆژەیاسای بودجەی 2020دا ئەو خاڵە جێگیردەكرێت كە كار بەخشتەی نوێی پلەبەندیی موچەی فەرمانبەران بكرێت".

ئەوەئاماژە بۆ ئەوەشكراوە "بەگوێرەی‌ ئەو خشتە نوێیە، دادوەری بۆ موچەی فەرمانبەرانی عیراق دەگەڕێتەوە بەتایبەت ئەو موچەخۆرانەی كە دەرماڵەیان كەمە یان هەر دەرماڵە وەرناگرن".



PM:02:11:04/08/2019