یەكێتی ڕۆژی کۆنگرەی دیاریکرد

یەكێتی نیشتمانی كوردستان، رۆژی بەستنی كۆنگرەی چوارەم دیاریدەكات  كە هاوکاتە لەگەڵ یادی رۆژی شەهیدانی ئەو حزبە.

ئەمڕۆ 4ی 8ی 2019، بەسەرپەرشتی رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی، كۆبوونەوەیەك لەگەڵ لێپرسراوی مەڵبەندەكان و ئەندامانی مەكتەبی رێكخستن بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی كۆبوونەوەكە، "لەكۆبوونەوەكەدا بەتێكڕای دەنگ ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی كە ڕۆژی 21ی 11ی 2019 چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ببەسترێت، كە ڕۆژی شەهیدانی یەكێتییە وەكوەفایەك بۆ ڕۆحی پاكی شەهیدان و درێژەدان بەڕێبازی سەرۆك مام جەلال و شەهیدە نەمرەكان".



PM:05:28:04/08/2019