ئایا چارەسەری سروشتی یارمەتی دەرە بۆ نەهێشتنی هەوکردنی گورچیلە

هەوکردنی گورچیلە هۆکارەکەی کۆبوونەوەی بەکتریایەکی زۆرە کە لەناو گورچیلەکاندا کۆدەبێتەوە.

پزیشکانیش ناویدەبەن بە( Pyelonephritis) واتە هەوکردنی گورچیلەو حەوزەک.

توشبوون بەهەوکردنی گوڕچیلە پێویستە زۆر ووردبی لەگەڵی لەکاتی پشکنینی میزدا لەبەر ئەوەی ئەم نەخۆشییە زۆر جارە شاراوەیە تاکو گورچیلەکان لەناو دەبات.

زۆرێک لەخەڵکی antibiotic بەکار دەهێنن بۆ چارەسەر هەندێکی دیکەش هەوڵدەدەن لەڕێگەی چارەسەری سروشتییەوە ڕزگاریان ببێت لەم کێشەیە.

ئایا چارەرەسەری سروشتی سەلامەتە بۆ هەوکردنی گورچیلەکان؟

چارەسەری سروشتی بەتەنها بۆ ئەم هەوکردنە باش نییە، ئەم نەخۆشییە دەبێتە هۆی لەناوبردنی گورچیلەکان بۆیە ئەوکەسەی چارەسەری سروشتی بەکاردەهێنێت پێویستە لەسەری (antibiotic )یش بەکار بهێنێت بۆ ڕزگار بوون لەو هەوکردنە.

لەبەر ئەوەی ئەوکەسانەی بەتەنها چارەسەری سروشتی بەکار دەهێنن ئەگەر زۆرە توشی هەوکردنەکە ببنەوە.

ئەوچارەسەرە سروشتیانەچین بەکار دێن؟

ـ خوردنەوەی ئاوی پێوویست: خواردنەوەی ئاوی پێویست زۆر گرنگە بۆ بۆ ڕزگاربوون لەهەوکردنی گورچیلە، ڕۆژانە پێویستە لانی کەم شەش بۆ هەشت پەرداخ ئاو بخورێتەوە.

ـ خوردنەوەی شەربەتی توتڕک: هەندێک لەلێکۆڵینەوەکان پاڵپشتی ئەوە دەکەن خواردنەوەی شەربەتی توتڕک یارمەی نەهێشتنی بەکتریای ناو گورچیلەکان دەدات.

وە: هەـ ف

سەرچاوە: medical news today



PM:10:50:05/08/2019