بێزاربوون و تەمەڵی سێكسی و ئارەزوو نەكردنی سێكس زۆرجار دەكەوێتە نێوان هاوسەرەكانەوە، ئەوەش بەهۆی كاری ڕۆژانە و كێشەكانی ژیان و دووبارەبوونەوەی شتەكان و هیلاكی و دڵەڕاوكێوە دروستدەبێت.
بۆئەوەی دووبارە ئارەزووی سێكسی و چالاكی سێكسی بگەڕێتەوە نێوان هاوسەرەكان پێویستە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بكەن:
1. خۆشتن بەیەكەوە بە ئاوی گەرم:
پێكەوە خۆشتن بە ئاوی گەرم وا لە هەردوولا دەكات ئارەزووی سێكس بكەن. هەروەها دەبێتە هۆی باشتربوونی باری دەروونییان و مەزاجیان باشتر دەبێت.
2. گفتوگۆی ڕۆمانسی:
گفتوگۆ و وشەی ڕۆمانسی دەوری گرنگ دەبینێت لە جوڵاندنی هەستی ژنان و ئارەزوی سێكسیان زیاد دەكات.
3. ورزشكردن بەیەكەوە:
وەرزشكردن مەزاجت باش دەكات و توانای سێكس و ئارەزووی سێكس كردنت زیاتر دەكات. ئەگەر هاوسەرەكان بەیەكەوە وەرزش بكەن ئەوا ئارەزووی سێكسیان زیاتر دەبێت.
4. سەیركردنی فیلمی ڕۆمانسی بەیەكەوە:
سەیركردنی فیلمی ڕۆمانسی بەیەكەوە هەستی خانمان دەجوڵێنێت و ئارەزووی سێكس كردنیان زیاتر دەبێت و گەرموگوڕی نێوان هاوسەرەكان زیاد دەكات.
5. خواردن:
خواردنی گیانەوەرە دەریاییەكان بەتایبەتی گوێچكەماسی ئارەزووی سێكس زیاتر دەكەن.