قایمقامیهتی قهزای راگهیاند، و چهند بڕیارێكی بۆ پاراستنی سهر و ماڵی هاوڵاتیان و پابهندبونی پڕۆژه گهشتیارییهكان به رێنماییهكانهوه بۆ ڕۆژنی جەژن دهركرد.
سیروان سهرحهد، قایمقامی قهزای دوكان ئهمڕۆ سێشهممه 6ی ئابی 2019، لە دیوانی قایمقامییەت، لەگەڵ لیژنەی ئەمنیی قەزاكه و بەڕێوەبەری گەشتوگوزارو سەرۆکی شارەوانی و لێپرسراوی تەندروستی کۆبۆوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، له كۆبونهوهكهدا پلانی ڕۆژانی جەژن دیاری کرا و گفتوگۆش لەسەر ئەو بڕیارانە کرا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگای سلێمانییەوە دهرکراون بهمجۆرهی خوارهوه:
یەکەم : پابەند بوونی تەواوی پڕۆژە گەشتیارییەکان بە ڕێنماییە گەشتیارییەکانەوە لە ڕووی نرخ و پاکژیان.
دووهم: دامامی تیمی فریاگوزاری لەسەر زێی دوکان بۆ هەرحاڵەتێکی نەخوازراو .
سێیهم: ئامادەباشی هێزە ئەمنییەکان .
چوارهم: جێگیرکردنی چەندین تابلۆ کە ژمارەی هێزە فریاگوزارەکانیان لەسەرە، لە تەواوی شوێنە گەشتیارییەکان.
پێنجهم: هیچ خاوەن بەلەمێک بۆی نییە ژمارەیەکی زۆری گەشتیار هەڵبگرێت کە ببێتە هۆی ڕوداوی نەخوازراو، دەشبێت پابەند بن بە پۆشینی بهرگی مەلەوانی.
شەشهم: بوونی ڕوناکی پێویست لە تەواوی پڕۆژە گەشتیارییەکاندا و چەندین ڕێنمای تر کە پەیوەندیدارن بە سەلامەتیی گیانی گەشتیاران و پاکڕاگرتنی ناوچە گەشتیارییەکان.
قایمقامی قەزای دوکان راشیگەیاند ، پلانی وردیان بۆ جەژن و ڕۆژانی دوایی هەیەو هەماهەنگی تەواویان لەگەڵ لیژنەی ئەمنی و گەشتوگوزاری دوکان و شارەوانی تەندروستیدا هەیە تا بتوانن کەشێکی ئارام بۆ گەشتیاران بڕەخسێنن و دوربن لەهەر ڕوداوێکی نەخوازراو.
وتیشی: هاوڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن لە هەر سەرپێچی و ڕوداوێک لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار بکەنەوە تا بەزووترین کات بچن بەدەمیانەوە.