وێنە.. کچە سەماکارێک چاوی لە پۆستێکی بەرزی وڵاتەکەیەتی

 
 نەرمین سەفار كچە سەماكاری ناسراوی تونس خۆی هەڵدەبژێرێت بۆ سەرۆکی وڵاتەکەی تونس.

میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە، نەرمین سەفار لەسەر داوای هەوادارەكانی، خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی كاندید دەكات و بڕیاری داوە بەشداری هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی تونس دەكات.

لەمبارەیەوە نەرمین لە ڕێگەی هەژمارەكانیەوە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە كە سبەی چوارشەممە سەردانی بارەگای دەستەی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە تونس دەكات، بۆ ئەوەی خۆی ناونووس بكات وەكو كاندیدی سەرۆكایەتی وڵات.

كچە سەماكارەكەی تونس ئەوەشی راگەیاندووە كە 35 هەزار هەوادار ئیمزایان بۆ كردووە تا خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی تونس كاندید بكات. لەبارەی بەرنامەی بانگەشەی هەڵبژاردنیشیەوە دەڵێ كار بۆ هەرزانكردنی نرخی نان دەكات، هەروەها لەبەركردنی باڵاپۆش قەدەخە دەكات و لەبەركردنی جلوبەرگی سفساری (جلوبەرگێكی كەلەپووریی تونسە) بە زۆر بەسەر خانماندا دەسەپێنێت.

لە مانگی رابردوودا سەرۆك باجیی تونس كۆچی دوایی كرد، بڕیار درا رۆژی 15ی سێپتەمبەری داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی تونس بەڕێوەبچێت، بۆ ئەم مەبەستەش سەماكارێكی ئەم وڵاتە كاندیدكردنی خۆی راگەیاند.



ئه‌م بابه‌ته ‌3288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:44:07/08/2019