عەبدوڵا ئۆجالان چاوی بە پارێزەرەکانی کەوت

عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان چاوی بە پارێزەرەکانی خۆی نەورۆز ئویسال و ڕێزان ساریجا کەوت.

ئاژانسی فورات نیوز ی سەر بە پەکەکە بڵاویکردووەتەوە "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بە پێی ڕاگەیاندراوی ژووری یاسایی ئاسرنێ لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئۆجالان توانیویەتی لەگەل پارێزەرەکانی دابنیشێت".

دوایین دیداری نێوان ئۆجالان و پارێزەرەكانی پێش هەڵبژاردنەكانی شارەوانی توركیا ئەنجام درا كە ئەو كات داوای لە پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" كرد لە سیاسەتكردندا هێڵی سێیەم هەڵبژێرن و لە ماملانێی نێوان پارتی داد و گەشەپێدانی فەرمانڕەوا و پارتی گەلی كۆماریدا نەبنە لایەنگر.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەکەکە" مانگی شوباتی 1999 لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە دەستگیركرا.





AM:12:57:08/08/2019