پارتی لەبارەی هەڵبژاردن لە کەرکوک سکاڵای تۆمارکرد

پارتی دیموكراتی كوردستان لە دژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، سكاڵای لە دادگای فیدراڵی عێراق تۆمار كرد.

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەری فەرمی حزبەكەی راگەیاند پارتی بە فەرمی سکاڵای لە دادگای فیدرالیی عێراق تۆمار کردووە بۆ رێگرتن لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا لە كەركوك.

ئەوەش لەکاتێکدایە كە فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشتیوانییان لە بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك كرد كە بڕیارە مانگی نیسانی 2020 لەگەڵ پارێزگاكانی دیكەی بەڕێوەبچێت و ئەگەری پێكهێنانی لیستێكی هاوبەش هەیە لە نێوانیاندا.


AM:08:58:08/08/2019