نەزاهە گەڕاندنەوە زیاتر لە 300 ملیار دیناری ڕاگەیاند
"نزیكەی دوو هەزار كەس تۆمەتبارن"

دەستەی نەزاهەی عێراق كار و چالاكی نیوەی یەكەمی ئەمساڵی ئاشكراكرد كە سەرجەم عێراق جگە لە هەرێم دەگرێتەوە و بەپێی ڕاگەیەندراوەكەش ڕێگری كراوە لە بەهەدەردانی 312 ملیار دینار.

دەستەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست "سپی" كەوتووە ئاشكرایكردووە بڕی ئەو پارانەی لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا گەڕاندویەتیەوە بۆ خەزێنەی گشتی بریتی بووە لە "1,312,571,395,038" ترلیون دینار، جگە لەوەی زیاتر لە "چوار هەزار دۆسیە"ی ڕەوانەی دادگا كردووە.

دەستەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە ئەوانەی لە لایەن دادگاوە داواكراون 1939 كەسن لەناویاندا پێنج وەزیر و 100 بەڕێوەبەری گشتی هەیە.

هەر بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی دەستەی دەستپاكی لە لایەن دەسەڵاتی دادوەریەوە 857 فەرمانی دەستگیركردن دەرچووە و 409یان جێبەجێكراون لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا.

هەروەها دەستەكە كاریكردووە لەسەر 83 دۆسیەی تایبەت بە هەڵهاتووە داواكراوەكان كە تۆمەتبارن بە گەندەڵی وە 54 دۆسیەی گەڕانەوەی پارەی بەهەدەردراوی ئامادەكردووە.



 



PM:01:47:08/08/2019