ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 8 ى ئابى 2019، رووداوێكى هاتوچۆ له نێوان حه‌وت ئۆتۆمبێل له به‌رده‌م بیناى پارێزگاى سلێمانى روویدا و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.
پەیجی تایبه‌تى رادیۆى ترافیكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه "پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له به‌رده‌م بینای پارێزگای سلێمانی، رووداوێكی هاتوچۆ له نێوان حه‌وت ئۆتۆمبێلدا روویدا".
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە "رووداوى پێكدادانى حه‌وت ئۆتۆمبێله‌كه، ته‌نها زیانی ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه".