ئەبوبەکر بەغدادی کەسێکی تورکمانی کرد بە جێگری خۆی

ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كەسێكی توركمان بە جێگری خۆی دیاریدەكات.

ماڵپەرێکی سەر بە حزبی داعش ڕایگەیاندووە، ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی رێكخراوەكە، عەبدوڵا قارداشی كردووە بە جێگری خۆی كە توركمانێكی خەڵكی تەلەعفەرە.

فازل ئەبو رەغیف شارەزای كاروباری رێكخراوە توندڕەوەكان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند عەبدوڵا قارداش پێشتر لە گرتوخانەی بوکای پارێزگای بەسڕە دەستبەسەر بووە و دەرچووی کۆلێژی ئیمام ئەعزەمی شاری موسڵە. 

ئەوەشخراوەتە ڕوو، كە ئەبوبەكر بەغدادی بەهۆی بۆردومانی موشەكیی هێزە ئاسمانییەكانەوە پارچەیەك بەر بڕبڕەی پشتی كەوتوە و بەو هۆیەوە توشی شەلەل بوە.





AM:09:31:09/08/2019