یانەی هەولێر بەردەوامە لە بەهێزکردنی ریزەکانی

دوای گەڕانەوە بۆ ریزی یانە نایابەکانی عێراق لە تۆپی پێ، یانەی هەولێر بەردەوامە لە بەهێزترکردنی ریزەکانی و ئەمرۆ دووەم گرێبەستی بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێراقی راگەیاند.

یانەی ھەولێر بەفەرمی دووەم گرێبەستی وەرزی ئەمساڵی مۆرکردو حوسێن عەبدولواحد بەفەرمی پەیوەندی بەیانەکەوە کرد.

حوسێن عەبدولواحید لە دایکبووی ١٩٩٣ و لە ھێڵی ناوەراست یاریدەکات و لە وەرزی رابردوو لە یانەی مینا یاری دەکرد و پێشتریش لە ریزی یانەکانی شورتە و زاخۆ و تەڵەبە یاریکردووە.

راگەیاندنی یانەی هەولێر



PM:07:33:09/08/2019