نەرویج...هێرشکرایە سەر مزگەوتێک

لە نزیک ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج چەکدارێک هێرش دەکاتە سەر مزگەوتێک لە نزیک ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، بەڵام لەلایەن نوێژخوێنێکەوە چەکەکەی لێدەسەنرێت.

میدیا ناوخۆییەکانی نەرویچ بڵاویانکردووەتەوە، هێرشبەرەکە تەمەنی ٢٠ ساڵە و نەرویجییە و ویستویەتی هێرشی چەکداری بکاتە سەر مزگەوتەکە، بەڵام لەو کاتەدا لە مزگەوتەکە تەنیا ٣ کەسی ڵیبووە و دوانیان هەڵاتوون و یەکێکیان بەرپەرچی داوەتەوە.

ئەو کەسەی کە بەرپەرچی داوەتەوە پیاوێکی تەمەن ٧٠ ساڵ بووە و توانیویەتی هێرشبەرەکە چەک بکات و دواتر رادەستی پۆلیسی کردووە، تا ئێستا پۆلیسی نەرویج هۆکاری هێرشەکەی ئاشکرا نەکردووە و دوای پشکنینی ماڵەکەشی تەرمی ژنێکیان لە ماڵەیدا دۆزیوەتەوە.


PM:01:31:11/08/2019