ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێكی تەمەن سێ ساڵ لە ناحیەی بالیسان-ی سەر بەقەزای شەقڵاوە، بەهۆی تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەكان، منداڵەكە ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی ئاب، کاتژمێر 5:30 تەرمەكەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی بالیسان.
هاوکات لەمساڵدا ئەمە دووەمین حاڵەتی لەماوەی گیانلەدەستدانی منداڵە بەهۆی تەزووی كارەبا لەسنووری ناحیەی بالیسان.