گۆرانبێژی بەناوبانگی عێراقی كازم ساهر بەبڕی زیاتر لە 40 هەزار دۆلار سزای دارایی درا.
بەگوێرەی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، كازم ساهر لە هەفتەی ڕابردوو چوار كۆنسێرتی لە شاری عەمان پایتەختی ئوردن ئەنجامداوە، بە بێ ئەوەی بەڵگەی ڕێگەپێدان لە سەندیكای هونەرمەندانی ئەو وڵاتە وەربگرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هەركۆنسێرتێك 110 هەزار دۆلار بووە، لە ئێستاشدا سەندیكای هونەرمەندانی ئۆردن داوای 44 هەزار دۆلار دەكات لە كازم ساهر وەك قەربووهاوکات یەك هەفتە مۆڵەتی بە كازم ساهرداوە بۆ ئەوەی پارەی سزاكە ڕادەستیان بكات، بە پێچەوانەوە سكاڵا دژی لە دادگا تۆمار دەكەن.
كازم ساهر گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌رێكی عێراقییه، له ساڵی 1957 له شاری موسڵ له‌دایك بووه و، به‌ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی سامه‌ڕایه. ناوبراو جگه له‌وه‌ی كه‌سێكی عێراقییه، هه‌ڵگری هه‌ردوو ره‌گه‌زنامه‌ی قه‌ته‌ری و كه‌نه‌دییه. له هاوسه‌ری یه‌كه‌مه‌وه دوو كوڕی به‌ناوه‌كانی ویسام و عومه‌ر هه‌یه و، له دایكی دوو منداڵه‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه.