پێشبینیکارێکی كەشناسی عێراق پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی دیکەی گەرما دەکات بەجۆرێک پلەکانی گەرما تا 50ی سەدری بەرزدەبنەوە.
محەمەد دوری پێشبینیکاری کەشوهەوا لە عێراق ڕایگەیاند پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە و ل سبەینێوە لە بەغدا و بەسرە و زیقار پلەی گەرمی دەگاتە 50ی سەدی.
ئەو پێشبینیکارە دەڵێت: لە کۆتایی مانگیشدا جارێکی دیکە پلەکانی گەرما لە عێراق و ناوچەی شام و جزیرەی عەرەبی بەرزدەبێتەوە و لە بەغدا بە تەواوی کاریگەری دەردەکەوێت.