داعش هەڕەشە لە هێزە کوردییەکان دەکات

بە پێی گرتە ڤیدیۆیەک ئەو داعشانەی کە لە سوریان هەڕەشەی هێرشکردنە سەر هەسەدە دەکەن.

ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس، گرتەیەكی ڤیدیۆیی رێكخراوی داعشی بڵاو كردووەتەوە، لەو گرتە ڤیدیۆیەدا چەند چەكدارێكی داعش قسە دەكەن و باس لەوە دەكەن، لە سووریا ھێرشی بەرفراوان دژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ھێزە كوردییەكان، كە مەبەستیان ھەسەدەیە دەستپێدەكەن.

لەو گرتە ڤیدیۆیەدا ئەوە دەخرێتەڕوو، کە ژمارەی گەنجی کورد لە سێدارەدراون وسەرکردەیەکیش باس لەوە دەکات شەڕی نێوان داعش و ھاوپەیمانی و ھاوبەشەكانیان بە دژوارترین شێوە دەستپێدەكات.

ئەمەش لەکاتێکدا دوو ساڵ پێش ئێستا حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عیراق ڕایگەیاند" لە ڕووی سەربازییەوە کۆتای پێهاتووە.


PM:11:43:12/08/2019