ئەو گوڵەی مرۆڤ سەرسام دەکات

ئەوەی دەیبینن بەردی ڕەنگاوڕەنگ نیە بەڵکو ڕووەکی "لیسۆبس"ە کە جۆرە ڕووەکێکی دەگمەنە و گوڵ دەگرێت و لە پۆلی عەساریاتەکانە کە زیاتر شێوەی بەرد و هەندێک جۆر خواردن دەدات.

ئەم ڕووەکە نیشتیمانی سەرەکی باشووری ئەفریقایە و لە کەشی گەرم و وشکدا گوڵ دەکات، ناوەکەی "لیتوبس" دەگەڕێتەوە بۆ وشەیەکی یۆنانی کۆن "لیتوس" کە بە مانای بەرد دێت و بە بەردی زیندوو ناودەبرێت بەهۆی ڕەقی و بەرگەگرتنی بۆ گەرمای زۆر.

ئەم ڕووەکە گوڵەکانی لە پایزدا دەکرێنەوە و دەتوانرێت وەک گوڵی ناوماڵ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت بە مەرجێک خۆری زۆری بەر بکەوێت و کەمترین بڕی ئاوی پێبدرێت.


AM:11:21:13/08/2019