لەچوارەم ڕۆژی جەژندا ڕێگری كرا لە سەربڕینی ئاژەڵ بە شێوەی نایاسای

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، چوارەم ڕۆژی جەژنی قورباندا لە مەیدانی ئاژەڵ و چەند شوێنێكی دیكەی شار ڕێگری كرا لە سەربڕینی ئاژەڵ بە شێوەی نایاسایی”.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست(سپی) کەوتووە، ڕایگەیاندووە، هەڵمەتی ڕێگریكردن لە سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقام و ڕێگە سەرەكیەكان بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چوارەم ڕۆژی جەژنی قورباندا لیژنە هاوبەشەكان بەهاوكاری هێزە ئەمنییەكان و شارەوانی سلێمانی و هاتووچۆی سلێمانی لە مەیدانی ئاژەڵ و چەند شوێنێكی دیكەی شاری سلێمانی ڕێگریان كرد لە سەربڕینی ئاژەڵ بە شێوەی نایاسایی و زۆربەی ئەو شوێنانە پاككرانەوە، كە بەهۆی بوونی پاشماوەی ئاژەڵی سەربڕاو پیس بوو بوون.


PM:02:20:14/08/2019