لە چوارەم رۆژی جەژندا بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لە بەردەم گوندی ئەڵمانی لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دوو كەس بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كەمێك پێش ئێستا ڕووداوی وەرگەران لەبەردەم گوندی ئەڵمانی ڕوویدا و بەھۆیەوە دوو كەس بریندار بوون.