پەکەکە: ٥٠ هەزار شەهیدمان بۆ ئازادی کوردو کوردستان داوە

پارتی کرێکارانی کوردستان لە ٣٥ ساڵەی دامەزراندیدا رایدەگەیەنێت ' خەبات و تێکۆشانی جوڵانەوەکەیان بە هەمان شێوەی ٣٥ ساڵی رابردوو بەردەوام دەبێت و راشیدەگەیەنن لەماوەی ئەو ٣٥ ساڵەدا ٥٠ هەزار شەهیدیان بۆ ئازادی کوردو کوردستان داوە".
 
بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان ٣٥ ساڵ لەمەوبەرو لە ١٥ی ئابی ساڵی ١٩٨٤ کۆنسەی کۆما جڤاکێن کوردستان – کەجەکە، هەروەها باڵی سەربازی پەکەکە راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.
 
کەجەکە رایگەیاندوە، " لە ساڵی ٣٦دا کە تیکۆشانی گەریلا گەروەتر دەبێت، بانگەوازی بۆ گەلەکەمان، ژن، گەنجان و دۆستان دەکەین کە لەدژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە کە لە هەموو ناوچەیەک هێرشی گەلی کورد دەکات و دەستکەوتەکانی دەکات، تێکۆشان گەورە بکەن، بەشداربوونی ناو ڕیزەکانی گەریلا زیاتر بکەن و بۆ خەوەنی دەیان هەزار شەهید ببنە وەڵام".

لای خۆشییەوە پەکەکە لەبەیاننامەکەیدا هەر بەو بۆنەیەوە رایگەیاندوە، " ئەوەی بە بەردەوامی تێکشکا کۆماری تورکیا بوو، ئەوەشی هەموو کاتێک سەرکەوت و بە هێز بوو بزووتنەوەی ئازادیی بوو، ئێمە بە باشی دەزانین بەرخۆدانی ئازادیی ٣٥ ساڵە لە سەر بنەمای هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی ١٥ تەباخ بەدیهاتووە، بە قارەمانێتیی مەزنەوە، بە بەها و ئازاری قورسەوە و بە پارتی پێشەنگ و فیدایی، گەریلا و گەل بەڕێوە برا، لە ماوەی ٣٥ ساڵ دا هەموو ساتێکی خۆی بۆ تێکۆشانی بێ پسانەوە تەرخانکرد".
 
هەروەها پەکەکە ئاشکرای کردوە، نزیکەی ٥٠ هەزار شەهید و چەندین هێندە زیاتر برینداری بەخشیوە، هەر وەها سەدان هەزار کەسی لێ زیندانی کرا، لە ئەنجامی هێرشی دڕندانەی هێزی فاشیست و قڕ کەری دەوڵەتی تورکیا گوندەکان سووتێنران، شەقام و کۆڵانەکان وێران کران و شارەکان چۆڵکران و دڕندانەترین ئەشکەنجەیان ئەنجامدا.
 



ئه‌م بابه‌ته ‌748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:08:15/08/2019