دەرماڵەی کچ‌و کوڕی شەهیدان دابەشدەکرێت

رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی دەرماڵە و كرێی خوێندنی كچان و كوڕانی شەهیدان بۆ ساڵی 2017-2018 دراوە، لە داهاتوودا کرێی ساڵانی خوێندنی ساڵی 2018-2019 خەرج دەكرێت.

فوئاد عوسمان، وتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان رایگەیاندووە "بەهۆی قەیرانی داراییەوە خەرجكردنی دەرماڵە و كرێی خوێندنی كوڕان و كچانی شەهیدان دووادەكەوت، بەڵام حكومەتی هەرێم نووسراوێكی ئاڕاستەی زانكۆكان كرد كە ئەوان پەیوەندییان بە كچ و كوڕی شەهیدانەوە نەبێت، بەڵكو حكومەت خۆی تێچووەكانیان دابین دەكات".

وتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بەماڵپەڕی دوارۆژی راگەیاندووە "لە چەند رۆژی رابوردوودا رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی دەرماڵە و كرێی خوێندنی كوڕان و كچانی شەهیدان بۆ ساڵی 2017-2018 درا، بەردەوامیشین بۆ ئەوەی دەرماڵە و كرێی خوێندنی ساڵی 2018-2019 خەرجبكرێت".


PM:10:28:17/08/2019