بڕیارە سبەی یەک شەممە هونەرمەندانی سلێمانی کاتژمێر ٦:٣٠ ی ئێوارە لە شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی بۆ پشتگیری لە ماریا هەورامی و ئازادی کاری هونەری گردبوونەوەیەک ئەمجا دەدەن.
لە راگەیاندراوێکدا کە دانەیەکی دەست ماڵپەڕی سپی، کەتووە لقی سلێمانی سه‌ندیكای ھونه‌رمه‌ندانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پشتگیری له‌ئازادی كاری ھونه‌ری و راده‌ربڕین و دژی ھه‌موو جۆره ناوزڕاندنێكی ھونه‌رمه‌ندان، داوا لە هونەرمەندان و رۆشنبیران دەکەن سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 18-8-2019 سه‌عات 6:30 ده‌قیقه‌ی ئێواره، كۆبونه‌وه‌یه‌كی ھونه‌رمه‌ندان سازده‌كەن.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌شه‌قامی سالم له‌به‌رده‌م ( جان كافێ ) ده‌بێت و داواش له‌هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران ده‌كەن ئاماده‌بن وه‌ك پشتگیریه‌ك له ئازادی كاری ھونه‌ری و ڕاده‌ربڕین .
دوای بڵاوبوونەوەی نوێترین گۆرانی ماریا هەورامی لە یەکەم رۆژی جەژندا، لەلایەن مەلایەک بەناوی هەڵۆ حەمە رەشیدەوە هێرشێکی توند کرایە سەر ئەو هونەرمەندە.