فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، 102 هه‌ژماری تایبه‌ت به رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام ناسراو به "داعش" له لایه‌ن تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه داخراون.
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا (Centcom) رایگه‌یاند کە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆڕی تویته‌ر 102 هه‌ژماری تویته‌ری سه‌ربه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق و شام ناسراو به "داعش"ی راگرتووه.
هه‌ژماری (Report_ISIS) كه سه‌ر به‌و فهرماندهییهیه و تایبه‌ته به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كانی داعش بۆ ئه‌وه‌ی تویته‌ر له" پێشێلكارییه‌كان" ئاگادار بكاته‌وه، بڵاویكردووه‌ته‌وه توانیویانه 102 هه‌ژماری داعش له تویته‌ر بسڕنه‌وه و بلۆك بكه‌ن پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تویته‌ر.
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كورتیشدا ناو و ناویشانی سه‌رجه‌م هه‌ژماره بلۆككراوه‌كانی له‌لایه‌ن تویته‌ره‌وه ئاشكراكردووه.