پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایدەکات، ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێكی تەمەن ٦ ساڵ بەهۆی تەزوی كارەباوە گیانی لەدەستداوە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرایكردوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ كاتژمێر ٤:۰۰ لەشاری ڕانیە گەڕەكی شەهیدان كچێكی تەمەن ٦ ساڵ لە خانویەكی نزیك ماڵەكەیان تەزوی كارەبا لێی داوە و بەهۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم مناڵە كە ناوی ( ع،ر ) بەڕەگەز عەرەبە و خەڵكی عێڕاقە لەكاتێكدا بۆ یاری كردن لەگەڵ منداڵانی گەڕەكەكەیان دەچێتە ناو ئەو خانوەی كە هەیكەلە و تەواو نەكراوە، بەڵام كارەبای لەسەر بووە، لەكاتی یاریكردن تەزوی كارەبا لێی داوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
باس لەوەشکراوە، تەرمی مناڵی ناوبراو بەڕێكرا بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و دواتر گواسترایەوە بۆ پزیشكی دادوەری ڕانیە و دوای ئەنجامدانی توێكاری پزیشكی بۆ تەرمەكەی ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە، مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كرایەوە و لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە بەردەوامە.