کوڕە گۆرانیبێژی كورد(هڵدان)، هاوسه‌رگیری كرد و وێنه‌و ڤیدیۆی ڕۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه.
هڵدان، له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) وێنه‌ی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له ڕۆژی هاوسه‌رگیرییان بڵاو كردووه‌ته‌وه، کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو له دهۆك ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییان ساز كردووه.
هڵدان سەرەتای دەرکەوتنی دەگەرێتەوە بۆ بەرنامەی "خۆشترین دەنگ" دواتر بەردەوام بوە لەسەر کارە هونەریەکانی، لە ئێستادا خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.