فڕۆکەکانی تورکیا قەندیل بۆردومان دەکات‌و سووپاکەشی دوو گەنجی برادۆست دەستگیر دەکات

بەیانی ئەمڕۆ ١٩ ی ئاب فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی چەند گوندێکی قەندیلیان کرد، فڕۆکەکان بەنزمیش بەسەر گوندەکانی خواکورک دەسوڕێنەوە، سووپای تورکیاش دەچێتە نێو گوندێکی برادۆستەوەو دوو گەنجی گوندەکە دەستگیر دەکەن.
 
بەپێی زانیاریەکانی " سپی "سەرلەبەیانی ئەمرۆ ١٩ی ئاب فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە بناری قەندیل بۆردومانی گوندی بۆڵێ و سڵێیان کردو، بەهۆیەوە هاولاتییەک بە ناوی عەبدوڵا مەولود بریندار بووە و چەند خانویەکیش زیانیان پێگەیشتووە " هەر بەهۆی بۆردومانەکەوە زیان بەر رەز و باخ و پوش و پاوانی گوندەکە گەیشتووە و ترس و دلە راوکێی زۆری لای گوند نشینان دروستکردووە "

لەلایەکی ترەوە سوپای تورکیا ئەم بەیانییە چوونەتە نێو گوندی "سیران" دوو گەنجی ئەو گوندەیان دەستگیرکردووە، بەناوی جیهاد سلیم ئیسف ڕسول 16 ساڵ، عبدالقهار لەزگین مستەفا ئەحمەد 20 ساڵ".




PM:12:08:19/08/2019