وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت، ئه‌و پاره‌یه‌ی له پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی ئیتحادی ده‌بڕدرێت، زۆر زیاتره له به‌های ئه‌و داهاته‌ی به هۆی فرۆشی 250 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت.
جوتیار عادل وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند "شایسته‌ی دارایی و پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی ئیتیحادیدا، 12.84 ترلیۆن دیناره، به‌ڵام به‌غدا ته‌نیا 5.44 ترلیۆن دینار له ماوه‌ی ساڵێكدا بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، وتی" حکومەتی هەرێم داوای بودجەی زیاتر لە بەگداد دەکات خۆشبه‌ختانه تێگه‌یشتنی ئه‌رێنی له باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه هه‌یه، هاوکات هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه ئه‌و بڕه نه‌وته راده‌ستی به‌غدا بكات.
هاوکات سەبارەت بە کێشەی كه‌ركووك و شنگالوتی" دوو بابه‌تی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوون. لیژنه بۆ ئه‌و پرسه پێكهێنراوه، كاری باش كراوه زۆر ورده‌كاری و بابه‌تی لاوه‌كی تێدایه. كه‌ركووك له كۆمه‌ڵێك پێكهاته پێكدێت، وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین پرس به‌و پێكهاتانه‌ش بكرێت. هه‌نگاوی باش نراوه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه و كێشانه".
جوتیارعادل، له باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌ركی سه‌ره‌كی حكوومه‌ت پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه. حكوومه‌تی عێراق له كۆی ملیۆنێك فه‌رمانبه‌ر، مووچه‌ی ته‌نیا زیاتر له 600 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ده‌نێرێت. ئه‌مه له پێشینه‌ی كاری حكوومه‌ته و فه‌رمانبه‌ران دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه له واده‌ی خۆیدا مووچه‌كان ده‌درێت.