بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکەوە ژنێکی دوو گیانی خەڵکی پاوە لە نەخۆشخانەیەکی کرماشان گیانی لەدەست دا.
رێكخراوی هەنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ، بڵاویكردهوه" دوێنێ سێشەممە 20ی ئابی 2019، ژنێکی خەڵکی ئاوایی دشەی سەر بە پاوە بە ناوی ژیلا قادری زادە، بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکی لە کاتی لەدایک بوونی منداڵەکەی گیانی لەدەستدا".
لەلایەکی دیکەوە، ههفتهی رابردوو، هاوڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی جامە شورانی دوای ئەوەی سەردانی نەخۆشخانەی شەهیدان-ی کرماشانی کرد و بە هۆی ئەوەی دەفتەرچەی دەرمانی نەبووە وەرنەگیراوە و دوای بەدواداچوونێکی زۆر ناچار بووە بە بێ وەرگرتنی چارەسەری پێویست نەخۆشخانەکە بە جێ بهێڵێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمە حاڵەتە چەندین جار دوبارەبۆتەوەو چەندین جار نەخۆش بۆتە قوربانی دەستی پزیشکی نەخۆش.