١٠٠ ملیۆن و سێ یاریزان رەتکرایەوە


 ئەمرۆ پێنجشەممە رۆژنامەی  لیكیپی فەرەنسی رایگەیاندووە یانەی پاریس سانجێرمان گرێبەستێکی گەورەی یانەی ریاڵ مەدریدی رەت كردووتەوە سەبارەت بە گواستنەوەی  یاریزانی بەرازیلی  نەیمار داسێلڤا  .

 رۆژنامە فەرەنسیە دەڵێت، یانەی پاریس سان جێرمان ئۆفەرێكی یانەی ریاڵ مەدریدی  لە پێناو نەیمار ڕەتكردووتەوە کە بریتیە لە 100 ملیون یۆرۆ لەگەڵ سێ یاریزانی ریاڵ مەدرید كە پێكدێن لە هەر یەکە لە گاریس بەیڵ و خامیس رۆدریگیز و كایلۆر ناڤاس ) . 

و روونیشكردەوە كە پاریس  سەرجەم ئۆفەرە پێشكەشكراوەكانی یانەی بەرشەلۆنە لە پێناو نەیماری  ڕەتكردووتەوە، لە نیوانیاندا ئەو گرێبەستە گەورەکەی  مێرنگی بوو كە بریتیە لە دوو یاریزان و و ئۆفەرێكی دارایی گەورە . 

وەكوپێدەچێت یانەی پاریس سان جێرمان سورە لە سەر بەدەستهێنانی 222ملیون یۆرۆ لە بەرامبەر فرۆشتنی نەیمار ، كە ئەو بڕە پارەیە كە یانەكە لە ساڵی 2017 خەرجی كرد كاتی نەیماری لە یانەی بەرشلۆنە گواستەوە وەكو گرانترین گرێبەست  لە میژوودا . 




PM:01:25:22/08/2019