ڕێگری لە هاوردەکردنی تەماتە دەکرێت

لەپێناو فرۆشتنی بەرھەمی جوتیارانی ناوخۆ و  وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان، ھاوردەكردنی تەماتە قەدەغە دەكات.

حوسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزەرەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "وەزیری كشتوكاڵ بڕیاریدا بە قەدەخەكردنی ھاوردەكردنی تەماتە لە 1/9/2019 تا كاتێكی نادیار، تا ئەوكاتەی ھەست دەكەین تەماتەی ناوخۆ لە بازاڕەكان كەم دەبێتەوە، ئەوكات بڕیارێكی دیكە دەدەین بۆ ھاوردەكردنی تەماتە".

وتەبێژی وەزەرەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشدا "ھەركاتێك زانیمان بەرھەمێكی ناوخۆ پێداویستی ناوخۆ پڕ دەكاتەوە، ئەوا ھاوردەكردنی ئەو بەرھە قەدەخە دەكەین".

لەبارەی كاریگەری ئەو بڕیارە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی تەمامەتە، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ دەڵێت "وەك وەزارەت لیژنەمان لە عەلوەكان ھەیە و رۆژانە چاودێری نرخەكان دەكەین، ھەركاتێك زانیمان نرخەكە بەرز دەبێتەوە ئەوكات بڕیاری دیكە دەدەین".

.


PM:01:26:22/08/2019