بەوێنە:کچانی سیروانی نوێ بوونە پاڵەوانی خولی نایابی فوتساڵی کوردستان

ئەمڕۆ لە شاری کۆیە، کچانی فوتساڵی یانەی سیروانی نوێ و چۆمان لە یارییەکی تەواو نەکراوی خولی نایابی کوردستاندا رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا سیروانی نوێ توانی یاریەکە ٥-٤ بباتەوەو نازناوەکە بەدەست بهێنێت.

یاریەکە پێشتر لە سلێمانی بەهۆی شەڕوئاژاوەوە تەواو نەکراو هەردو یانە ٤-٤ یەکسانبوون، بەڵام ئەمڕۆ دوای زیادکردنی ٥ خولەک بۆ هەر گێمێک، کچانی سیروانی نوێ توانیان گۆڵێک بکەن و نازناوەکە ببەنەوە.



PM:11:39:22/08/2019