لەماوەی مانگێكدا 20 كۆڵبەر كوژراون و برینداربون

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لەماوەی مانگێكدا 20 كۆڵبەری ئێرانی كوژراون و برینداربون.

بەپێی راپۆرتی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ تیایدا هاتووه‌: شەوی چوارشەممە 21ی ئابی 2019، کۆڵبەرێکی خەڵکی شنۆ بە ناوی ناسر نووری، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران بریندار کراوە.

ئەو کۆڵبەرە لە بەرزاییەکانی کێلەشین کراوەتە ئامانج و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی رەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری نەغەدە کراوە.

رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشكردوە كە لەماوەی ئەم مانگەدا پێنج كۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژراون و 15 كۆڵبەری دیكەش برینداربون.




AM:10:58:23/08/2019