هەیفا وەهبی بە جوانیەکەی هەوادارانی توشی شۆک دەکات

ئەکتەر و گۆرانیبێژی ناسراوی عەرەبی هەیفا وەهبی لە رێگای وێنەیەکەوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەهەژێنێت.

لە تۆڕی کۆمەڵایەیتی ئینستاگرام، هەیفا وەهبی وێنەیەکی نوێی خۆی لەکاتی  شەوە ئاهەنگێکدا بڵاوکردەوە.

هەیفا وەهبی یەکێکە لەو سەد ئافرەتە شۆخەی دنیاو بەیەکێک لە گۆرانیبێژو ئەکتەرە هەرە ناسراو و وروژێنەرەکانی جیهانی عەرەب هەژمار دەکرێت.

ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی، ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی 2009 دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری (ئەحمەد ئەبو هەشیمە) دەکات تەنیا 4 ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە.




PM:06:47:24/08/2019