هونەرمەندێكی دیاری كورد كۆچی دواییكرد

داریووش ئەسەدزادە، ئەكتەری بواری شانۆ و درامای كە خەڵكی كرماشانە لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

بەپێی زانیاریی میدیا فەرمییەكانی ئێران بڵاویانكردەوە ئەمڕۆ یەكشەممە 25ی ئابی 2019 داریووش ئەسەدازدە بەهۆی نەخۆشی لە ماڵەكەی خۆی لە شاری تاران كۆچی دوایی كردووە.

داریووش ئەسەدازدە ساڵی ١٩٢٣ لە شاری كرماشان لەدایك بووە و لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا كار و چالاكیی هونەری لە بواری شانۆ و سینەما دەست پێكردووە و لە بوارەكانی ئەكتەری، سیناریست و دەرهێناندا خزمەتێكی زۆری بە سینەمای ئێران كردووە.

ئەسەدازدە لە دەیان فیلمی سینەمایی و دراما لە سەردەمی حكوومەتی پێشوو و سەردەمی كۆماری ئیسلامی ڕۆڵی گێڕاوە و ماوەی دە ساڵ لە ئەمریكا ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە و دوایین فیلم كە تییدا ڕۆڵی گێڕاوە، "حیكایەتی دەریا" بووە لە دەرهێنانی بەهمەن فەرمان ئارا.




PM:02:14:25/08/2019