ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە بە پێنج گۆڵ گەڕایەوە بۆ بردنەوەکانی

لە خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە بە تۆمارکردنی پێنج گۆڵ، گەڕایەوە بۆ بردنەوەکانی توانی ٥-٢ شکست بە یانەی ریاڵ بیتس بهێنێت.

بەرشەلۆنە بە بێ چەند ئەستێرەیەکی لە کامپ نۆ میوانداری ریاڵ بیتسی کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ٥-٢ لێ بباتەوە.

گۆڵەکانی بەرشەلۆنە گریزمان دوو گۆڵ و ئەلباو پێرێز و ڤیدال تۆماریان کرد.

ئەمە یەکەم بردنەوەو یەکەم سێ خاڵی یانەی بەرشەلۆنە بوو لەم وەرزەی لالیگاو ئێستا لەپلەی نۆیەمی خولەکە دەبیرنێت و یانەی سیڤیلیاو ئاتلەتیکۆ مەدرید هەریەکەو ٦ خاڵیان هەیەولە پلەکانی یەکەم و دووەم دێن.






AM:12:14:26/08/2019