کەشناسی: سبەی پلەی گەرما دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەش و هەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی ڕاگەیاند.

لەبارەی کەش و هەوای ئەمڕۆ دوو شەممو و سبەی سێ شەممە کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت، بەپێی پێشینیەکان بەرزترین پلەی گەرما لە کەرکوک تۆماردەکرێت دەگاتە ٤٤ پلە.

هەرلە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، کە سبەی سێشەممە ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزێت.



AM:11:20:26/08/2019