قەرزێكی ٦٠ ملیۆن دیناری دەدرێت بەم توێژە

بانكی رافیدەین بڕیاریدا بڕی ٦٠ ملیۆن دینار وەك قەرز بدرێت بە سەرجەم دادوەران بەمەبەستی كڕینی ئۆتۆمبیلی مۆدێل نوێ.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی بانكی رافیدەین، ھەر دادوەرێك بڕی ٦٠ ملیۆن دیناری بە قەرز پێدەدرێت بەمەبەستی كڕینی ئۆتۆمبیلی مۆدێل نوێ ، بۆ وەرگرتنی قەرزەكە، پێویستە ھەر دادوەرێك لەلایەن فەرمانبەرێكەوە كەفالەتی بۆ بكرێت.

بانكی رافیدەین ئاشكراشیكردووە، دادوەران ٨٠%ی نرخی ئۆتۆمبیلەكەیان پێدەدرێت و دواتر مانگانە لێیان دەبڕێت، كە نابێ رێژەی وەرگرتنەوەی قەرزەكە بگاتە نیوەی موچەی ئەو فەرمانبەری كە دەبێتە كەفیلی دادوەرەكە.


ئه‌م بابه‌ته ‌4914 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:10:28/08/2019