حکومەتی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ بڵاودەکاتەوە

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوونی سەربازگەیەکی ئیسرائیل لە هەولێر رەتدەکاتەوە و دەڵیت، هەواڵێکی بێ بنەمایە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كە وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لە هەندێك كەناڵی میدیایی عیراقی پڕوپاگەندەی ھەبوونی سەربازگەیەكی ئیسڕائیلی لە هەولێر كراوە، كە گوایە ژەنڕالێكی ژن بەڕێوەی دەبات.


ڕوونكردنەوەیەك لە وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان : 

لە ھەندێ كەناڵی میدیایی عێراقی ئیدیعای ھەبوونی سەربازگەیەكی ئیسرائیلی لە هەولێر كراوە كە گوایە ژەنەڕالێكی ژن بەڕێوەی دەبات. حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە رەتدەكاتەوە و پێمانوایە ئەمە تەنیا پروپاگەندەیەكی سیاسی بێ بەھایە و ئامانجی بەلاڕێدابردنی ڕاستییەكانە بۆ قازانج و دەستكەوتی شەخسی.

جوتیار عادل
وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان
31 ئاب 2019




PM:05:04:31/08/2019