کادیری پێشکەوتوی راگەیاندنی یەکێتی ئاماژە
بۆ نەبون و کەمی خزمەتگوزاریەکانی سلێمانی دەدات و دەڵێت، کەمی پرۆژەکانی
خزمەتگوزاری لەو شارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ململانێ توندەی ماوەی ١٠ ساڵە لە سلێمانی
هەیە.
لە وتارێکیدا سەرتیپ جەوهەر کادیری پێشکەوتوی
راگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەنوسێت، بەشێوەیەکی گشتی ده‌ستی ئاوه‌دانیی كه‌متر له‌سنوری سلێمانیه
ده‌بینرێت، سەرەڕای قەیرانە ئابوریەکان و سەختی دۆخی هەرێم بەڵام لە شارۆچکە و
ناوچەکانی دەوروبەری سلێمانی کار و پرۆژە زیاتر بەرچاودەکەوێت وەک لەناوەندی
پارێزگای سلێمانی.
سەبارەت بەهۆکارەکان
نوسیویەتی، به‌شێك
له‌هۆكاره‌كان بریتیه له ناعه‌داله‌تییه‌كی زۆر گه‌وره له‌پرسی دابه‌شكردن یان
جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌هه‌موو كوردستان.
باسیلەوەکردوە، به‌پێی ئامارێكی نا ره‌سمیی كه
بۆ قه‌رزی ده‌ره‌كی كراوه، ده‌بینین له‌كۆی دوو ملیار‌و ٢٧ ملیۆن دۆلار كه به‌قه‌رز
له بانكی جایكای ژاپۆنیی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیراوه.
له‌و پاره‌یه بۆ سنوری هه‌ولێر و دهۆك یه‌ك ملیار‌و ٥٧٥ ملیۆن دۆلار خه‌رجكراوه!
به‌ڵام بۆ هه‌موو سنوری سلێمانی و گه‌رمیان ٤٥٢ ملیۆن دۆلار! واته سنوری هه‌ولێر
له ٧٨% بۆ خه‌رجكراوه، كه‌چی هه‌موو سلێمانی
به‌گه‌رمیانه‌وه له ٢٢% ی بۆ خه‌رجكراوه! له‌كاتێكدا به‌پێی رێژه‌ی دانیشتوان
و ته‌نانه‌ت پێویستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سنوره‌كه بێت یان به‌پێی ئه‌و دابه‌شكردنه‌ی
پێشوو هه‌بوو (٥٣% بۆ هه‌ولێرو ٤٧% بۆ سلێمایی) ئه‌وا لانیكه‌م ده‌بوو ٩٥٢ ملیۆن دۆلار
بۆ سنوری ئیداره‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان خه‌رجكرابوایه.
دەقی وتارەکە لەم لینکە بخوێنەوە: