ئامەد: ژمارەیەک ئەندامی هەدەپە دەستگیردەکرێن

پۆلیسی تورکیا لە خۆپیشاندانێکدا سەرۆک شارەوانیەک و شەش لەئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان ( هەدەپە) دەستگیردەکات.

دوای ئەوەی هەریەکە لە سەرۆک شارەوانیەکانی ئامەد ، مێردین و وان لە باکوری کوردستان بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی تورکۆیا لەپۆستەکانیان دورخرانەوە، لە شارۆچکەی باغلاری پارێزگای ئامەد خۆپیشاندانێک لەدژی ئەو بڕیارە بەڕێوەچوو.

لەخۆپیشاندانەکەدا گرژی و ئاڵۆزی کەوتەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسی ئامەد و لەئەنجامدا سەرۆکی شارەوانی باغلاری و شەش ئەندامی دیکەی هەدەپە دەستگیرکران.

پاش دەستگیرکردنیان بەمەبەستی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد کراون.



AM:11:34:06/09/2019