منداڵپارێزی کوردستان ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکانی شێرپەنجەی منداڵانی ڕاگەیاند

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیێنێت، شێرپەنجەکانی منداڵان لەدوای رووداوەکانی هاتووچۆ کوشندەترین دەردی منداڵانن و رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانیش ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکانی شێرپەنجەی منداڵان ڕادەگەیەنێت.

رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٩ ی ئەیلولی ٢٠١٩ ڕایگەیاند" لە ساڵی 2018 دا لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی 138 حاڵەت، لە نەخۆشخانەی نانەکەلی هەولێر 70 حاڵەت و لە سەنتەری ژیانی دهۆک 41 حاڵەت تۆمارکراون".

رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان لە رۆژی 16/9/1991، بەپێشكەشكردنی یارمەتی‌و هاوكاری بۆ منداڵان دەستی كردووە بەكاركردن، ٢٨ ساڵە بەردەوامە لەسەر خزمەتكردنی منداڵانی كوردستان‌و ئەو منداڵە ئاوارەو بێ لانانەی پێویستیان بەهاوكاری‌و دەستگیرۆیی هەیە و تائێستاش لەهەر چوار پارێزگاكەی كوردستان، سلێمانی، كەركوك، هەولێرو دهۆك ئۆفیسی هەیە.








PM:12:55:09/09/2019