میسی نەیتوانی راهێنان بکات

ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە راهێنانەکانی بۆ یاری ڤالنسیا لە گەڕی چوارەم ئەنجامدایەوەو جارێکی تر میسی نەیتوانی راهێنان بکات.

میسی دوای ئەوەی لەسەرەتای خولەکەوە توشی پێکان بوو، ئەو یاریزانە بەشداری سێ یاری لالیگای نەکردووەو لە پێکان باش نەبووەتەوە.

میسی ئەمڕۆ دووشەممە بەرشەلۆنە مەشقی بە کۆمەڵی ئەنجامدایەوەو لە کاتی مەشقەکانیش میسی نەبینرا.

بڕیارە سبەی یانەی بەرشەلۆنە راهێنان ئەنجام بداتەوەو ئەگەر میسی نەتوانێت بەشداری بکات، ئەوا ناتوانێت ئامادەی یاری ڤالنسیا ببێت لە گەری چوارەم.

هەروەها عوسمان دیمبلی و سوارێزیش نەیانتوانی مەشق بکەن.



PM:11:30:09/09/2019