ڤیدیۆ:رۆناڵدۆ جارێکی تر هەموان سەرسام دەکات

بە تۆمارکردنی چوار گۆڵ، رۆناڵدۆ جارێکی تر هەموان سەرسام دەکات و بردنەوەیەکی گەورە بۆ وڵاتەکەی بەدەست دەهێنێت.

هەڵبژاردەی پرتوگال لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی هەڵبژاردەی لیتوانیاو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ٥-١ لێ بباتەوە کە چوار گۆڵەکان رۆناڵدۆ تۆماری کردو گۆڵی پێنجەمیش کارڤالۆ تۆماری کرد.

پرتوگال لە ٤ یاری ٨ خاڵی هەیەو دووەمی گروپەکەیەتی لە دوای هەڵبژاردەی ئۆکراینەوە.

لە یاریەکی تری ئەم گروپە سڕبیا توانی  ٣-١ لە لوکسمبۆرگ بباتەوە.




AM:12:01:11/09/2019