راهێنەری بەرشەلۆنە لە پرێس کۆنفرانسەکە دوورکەوتنەوەی میسی راگەیاند


لە پرێس کۆنفرانسی پێش یاری ڤالنسیا کە سبەی شەممە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بەڕێوە دەچێت، ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ئاماژەی بەقورسی پێکانی میسی کردو رایگەیاند سبەی یاری ناکات و بۆ یاری دۆرتمۆندیش نازانێت ئامادە دەبێت یان نا.

ڤاڵڤێردی رایگەیاند ئەو  یاریزانە پێکانەکەی قورسە، ئێمە وتمان سوکە پێشتر بەڵام هەڵەمان کردو وا دەرنەچوو، هێشتا نازانین کەی دەگەڕێتەوە بە دڵنیاییەوە سبەی یاری ناکات، ناشزانین بۆ یاری دۆرتمۆند یاری دەکات یان نا دەبێت چاوەڕوان بین.

لەسەر یاریەکە وتی" ئێمە لە وەرزی رابردوو لە سێ یاری دژی ڤالنسیا براوە نەبوین، ئەم یاریەش وەکو یاری وەرزی رابردوو وایە، ئەوان دوو رۆژە راهێنەریان گۆڕیوەو زۆر گۆڕانکاری ناکەین .

هەروەها هەموانی دڵنیاکردەوە کە سوارێز ئامادەیە بۆ یاریەکە بەڵام دڵنیایی بۆ یاریکردن نەداوەو رایگەیاند با ببینین بزانین یاری دەکات یان یاری ناکات سبەی دەیبینن.



PM:07:00:13/09/2019