فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی بناری قەندیل دەکەن


فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا ئەمشەو ١٣ی ئەیلول بۆردومانی ناوچەکانی بناری قەندیل دەکەن.

پەیامنێری سپی لە ناوچەکەوە رایگەیاند" لە کاتژمێر ٧ ی شەوەوە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بە سەختی بوردومانی ناوچەکانی نزیک  گوندەکانی قەڵات و ڕەزوێکە لە دۆڵی باڵەییان دەکات".

بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکەو کاتی بۆردومانەکە کە شەوە، تا  ئێستا زەرەرو زیانە گیانی و مادیەکان نەزانراون.

فڕۆکەکانی تورکیا ناوبەناو بۆردومانی ناوچە سنوریەکان و ئەو ناوچانە دەکەن کە بنکەو بارەگای گەریلاکانی پەکەکەی لێیە، هەروەها لە ناوچەی خواکورک و برادۆست شەڕێکی قورسی زەمینی زیاتر لە ساڵێکە درێژەی هەیە.
ئا: ئەمیر حەسەن



PM:07:47:13/09/2019