وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق، عەلائەدین عەلوان رۆژی پێج شەممە ١٢ ی ئەیلول دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە رێگای نامەیەکەوە ئاراستەی سەرۆک وەزیران کردووە.
لە نامەکەدا کە کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە، سوپاسی سەرۆک وەزیران دەکات و کە بڕواو متمانەیەی پێی هەبووە، هەروەها سوپاسی سەرۆکی عێراق و سەرۆکی پەرلەمان دەکات.
لە بڕگەی کۆتایی نامەکەی وەزیردا باس لەو هەڵمەتە راگەیاندنە دەکات کە دەکرێتە سەر وەزارەتەکەیان و ئەو بێزار کردن و رێگریانەی کە بۆ کارەکانیان دروستکرا کە بۆتە لەمپەڕ لەبەردەم ریفۆرم لە وەزارەتەکەدا.
د.عەلائەدین عەلوان لە دوابڕگەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا دەڵێت" من لە کەشێکی ئاوادا گەیشتوومەتە ئەو بڕاوایەی ناتوانم کاربکەم".