هونەرمەند محەمەد عەباس بارام نەخۆشیەکەی ئاشکرا دەکات

گۆرانیبێژی ناسراوی کورد محەمەد عەباس بارام نەخۆشیەکەی ئاشکرا دەکات کە تووشی غودەی لیمفاوی بووە.

لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، محەمەد عەباس بارام دەڵێت" زۆر سوپاس بۆ هەمو دڵسۆزان و خەمخۆرانم، زۆرسوپاس بۆ ئازیزانی خۆشەویستم کە بە ڕاستی بەتەنگمەوە هاتوون لەم ڕۆژە ناخۆشانەی من، سوپاسێکی بێ پایان و پڕ لە خۆشەویستی بۆ هاوڕێ ی هونەرمەندی گەورەی کورد ی خەمخۆر و دڵسۆزو خۆبەخش خانمی هونەرمەند ی ڕۆح سووك ئەمە ل سەعید کوردە بۆ خەمخۆری و دڵسۆزی بەرامبەر بە من ونەخۆشیەکەم، هەروەها هاوڕێ ی دڵسۆزم کاکە حەمە رۆوف کەرکوکی وە هونەرمەندی کورد ی شانۆ و سینەما کاکە علی کەرکوکی وەئێزگەی روداوو لەهەولێر وەدامدەزگای رۆشنبیری و هونەری کورد، وە زۆر سوپاس بۆ دەزگای مرۆیی مام لە سلێمانی وە زۆر بۆ هەموو برادەران و ئازیزانی دڵسۆزم وە هاوڕێ خۆشەویستەکانم خەمیان خواردووم و پەیوەندیان پێوە کردووم وە هەوادارانی خۆشەویستم کە نەیانتوانیوە وناتونن پەیوەندیم پێوە بکەن، چاوی هەمووتان ماچ دەکەم خوشە ویستن جێگای ڕیز و خوشەویستین منیش بە ئێوەوە جوانم بە جوانی و رەویشتی جوانتان جوانی و سەربەرزی من دەر دەکەوێت وە ئازارەکانم لە بیر دەچن و ئارام دەبن خودای گەورە و میهرەبان ئێوە لە من نەستێنێ و هەر بمێنن بۆ من هەتا هەتایە".

لە بڕگەی دووەمی پۆستەکەیدا، هونەرمەند نووسیوویەتی " بەڵێ دەردەکەی من زۆر قورسە کە تووشی سەرەتانی غودەی لەمفاووی پێ دەڵێن کە ئەمانی نیە وە زوو فریای نەکەویت زوو وە بە پەلە لە لەشدا بڵاوو دەبێتەوە بەڵام هەرچەند ئازارم زۆرە، وورەم بەرنەداوە، وورە و ئومێدو بڕوام زۆر بەخودا هەیە وئەمەش دیاری خودای گەورە و میهرەبانە خۆشی چارەسەرو شیفای دەبەخشێت پێمان ان شا‌واللە، زۆرسووپاسی گەورەو بێ پایانتان دەکەم هەر بمێنن بۆمن خۆشە و یستیتان بۆمن دەواو دەرمانە بێ دووعامان مەکەن لەسۆزتان دوورمان مەکەن، خەستە خانەو داو دەرمانیش ئەسبابەکانی چارەسەرن بەئومێدی خودای گەورە مان، وە تائێستا دووجار کیمیاوی لێ داوە چواری ترم ماوە لەگەڵ عیلاجی تردا، خوا خرابتر نەدات یاخوا کەس نەخۆش نەبێت و تووشی ئێش و ئازارو سەغڵەتی و دڵتەنگی نەبێت هەر خۆش بن ولەش ساغ بن، قوربانی ئێوەی دڵسوزو خۆشەویستم."

هونەرمەند، ئەمەل سەعید کوردە لە پۆستێکی پێشوویدا داوای لەحکومەتی هەرێم و وەزیری رۆشنبیری کردبوو کە بەدەم ئەم هونەرمەندەوە بچن تا بگەڕێتەوە بۆ کوردستان و پێشوازیەکی گەرمی لێبکەن، وەزیری رۆشنبیریش بەدەم ئەم داوایەوە چووە.

محەمەد عەباس بەیەكێک لە هونەرمەندە ناسراوە دەنگخۆشەکانی باشووری کوردستان هەژمار دەکرێت و، لە بنیچینەدا خەڵکی کەرکوکەو لەدەرەوەی ولآت دەژی و ماوەیەکە تووشی شێرپەنجە بووە.
 




ئه‌م بابه‌ته ‌5746 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:01:15:17/09/2019