وێنە.. نورگوڵ سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت

خانمە ئەستێرەی نواندنی تورکیا نورگوڵ یەشڵجای کە بەکەسایەتی گوڵ پەری ناسراوە، جیاواز دەردەکەوێت و دەبێتە مایەی راکێشانی سەرنجی فانەکانی
نورگوڵ، لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکرۆدتەوە کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی هاوڕێکانی.

 
خانمە ئەکتەری دیاری تورکیا نورگول یەشڵجای ماوەیەکە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ نەجاتی کوجابای دا هەیە کە دەرهێنەرێکی ناسراوی تورکە.


نورگول یەشڵجای لە ٢٠٠٤ ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە لەگەڵ ئەکتەری ناودار گیم ئۆزار، خاوەنی کوڕێکن، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەگونجاون جیابوونەتەوە، لە ئێستادا ناوبراو پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ دەرهێنەری ناسراو نەجاتی کۆجابای هەیە و بەردەوام پێکەوە دەردەکەون، بەپێی زانیارییەکان هەرچەندە ژیانی هاوسەرگیریان پێکنەهێناوە، بەڵام پێکەوە دەژین.

 


PM:10:10:19/09/2019